دەوڵەت باخچەلی: تا یەپەگە لە سووریا بێت تورکیا مەیدانەکە چۆڵ ناکات

له‌لایه‌ن: - پەلە نیوز پەلە نیوز - به‌روار: 2024-12-03-17:35:00 - کۆدی بابەت: 12092
دەوڵەت باخچەلی: تا یەپەگە لە سووریا بێت تورکیا مەیدانەکە چۆڵ ناکات
جیهان

دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی مەهەپە

پەلە نیوز

دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی مەهەپە لە تورکیا بە تووندی ڕەخنە لە سیاسەتی ئیدارەی  بەشار ئەسەد، سەرۆکی سووریا دەگرێت و بە هۆکاری دروستبوونی دۆخی ئەمڕۆی سووریای دەزانێت، دەشڵێت "تا یەپەگە لە سووریا بێت تورکیا مەیدانەکە چۆڵ ناکات".

 

لێدوانی فەرمی

دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی مەهەپە لە کۆبوونەوەی پارتەکەی ڕایگەیاند: "ئەسەد ئەو دەستەی ڕەتکردەوە کە تورکیا بۆی درێژکرد، بۆ دیالۆگ درەنگ نەبووە، ئەمە لە بەرژەوەندیی سووریایە، پێویستە ئیدارەی ئەسەد ئاقڵانە بڕیاربدەن".

 

زانیاریی زیاتر

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا باخچەلی ئەوەی ڕوون کردەوە کە "تورکیا چاوی لە خاکی سووریا نییە، بەڵام تاوەکو یەپەگە لە سووریا بێت، تورکیا مەیدانەکە چۆڵ ناکات، دەم پارتیش دەبێت خۆی یەکلایی بکاتەوە لەگەڵ کێیە".

 

ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت

ئەم قسانەی باخچەلی لە کاتێکدایە گومان لەوە دەکرێت تورکیا پاڵپشتی گرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆن بکات بۆ هێرشکردنە سەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئەسەد، ئەمەش بۆ ئەوەی فشار بخاتە سەر ئەسەد دوای ئەوەی ئاشتەوایی لەگەڵ تورکیا قبووڵ نەکرد.

 



31 بینین