پەلە نیوز
یەکێتی نیشتمانی کوردستان بۆ دەستکەوتنی پارەی زیاتر، نرخ لەسەر ئەو بارە مریشکانە زیاد دەکات کە بە قاچاخ لە دەروازەی باشماخەوە هاوردەی سلێمانی دەکرێت.
وێنە گەورەکە
عەلی حەمەساڵح، سەرۆکی ڕەوتی هەڵوێست، ئەمشەو لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی ڕایگەیاند: یەکێتی لەبەرئەوەی پێویستی بە پارەی زیاترە، بە بڕی 45 هەزار دۆلار نرخی لەسەر ئەو بارە مریشکانە زیاد کرد کە بە قاچاخ لە ڕێگەی دەروازەی باشماخەوە هاوردەی سلێمانی دەکرێن.
عەلی حەمەساڵح ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو بارە مریشکانە بە تەنسیق و قاچاخ و بێ پشکنین داخڵی سلێمانی دەكرێن.
29 بینین