پەلە نیوز
وەزیری دەرەوەی ئێران نیگەرانیی خۆی لەبارەی بارودۆخی سووریا دەردەبڕێت، هاوکات پێیوایە بەرفراوانبوونی "گرووپە تیرۆریستییەکان" زیان بۆ عێراق، ئوردن و تورکیا و تەنانەت ئێرانی دەگەیێنێت.
وێنە گەورەکە
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا شاری حەلەبیان کۆنترۆڵ کرد، ئێستا ئەو هێزانە بەنیازی پێشڕەویی زیاترن بەرەو شاری حەمما، کە شارێکی گرنگ و ستراتیژیی سووریایە، هێزە دژبەرەکان لە ئامادەکاریدان بۆ شەڕێکی گەورەتر لەوەی لە حەلەب ڕووی دا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: کۆمەڵێک ئامادەکاری بۆ هێورکردنەوەی دۆخی سووریا کراوە لەپێناو دۆزینەوەی چارەسەری هەمیشەیی، ئەگەر حکومەتی سووریا داوای هێزمان لێبکات ئەوکات بەدواداچوون بۆ ڕەوانەکردنی هێز بۆ ئەو وڵاتە دەکەین.
زانیاریی زیاتر
عێراقچی بە نیازە لەبارەی دۆخی سووریا سەردانی ڕووسیا بکات، چونکە مۆسکۆ گەرەنتیکاری مانەوەی حکومەتی بەشار ئەسەد بووە تاوەکو ئێستا.
30 بینین