پەلە نیوز
هێلیکۆپتەری شاندێكی یەکێتیی ئەفریقا کە لە هەشت سەرنشین پێکهاتبوون، لە فڕۆکەخانەی سۆماڵ کەوتە خوارەوە و گومان دەکرێت زیانی گیانی هەبێت.
چیرۆکی سەرەکی
شاندێكی یەکێتیی ئەفریقا لەمیانی سەردانێکیاندا بۆ وڵاتی سۆماڵ، هێلیکۆپتەرەکەیان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مەقدیشۆ کەوتە خوارەوە، بەپێی زانیارییەکان شاندەکە لە هەشت کەس پێکهاتبوون و لەپێناو سەقامگیرکردنی دۆخی سۆماڵ و بەدیهێنانی ئاشتی سەردانی ئەو وڵاتەیان کردبوو.
بڵاوکراوەی فەرمی
بەپێی بڵاوکراوەیەکی پۆلیسی مەقدیشۆ تاوەکو ئێستا هۆکاری ڕووداوەکە بەتەواوی دیاری نەکراوە و لەنێو سەرنشینەکاندا گومان دەکرێت زیانی گیانی هەبێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت
سۆماڵ بە قۆناغیکی هەستیار و دژواری ناکۆکی و شەڕی گرووپە چەکدارەکان و حکومەتدا تێدەپەڕێت، یەکێتی ئەفریقا لە هەوڵی بەردەوامدایە بۆ سەقامگیرکردنی دۆخەکە و کۆتایهێنان بە ناکۆکیەکان، لەو چوارچێوەیەشدا و دوای جێگیرکردنی 11 هەزار سەرباز لە سۆماڵ، ئێستا قۆناغی دەستپێکردنی گفتوگۆ و هەوڵدان بۆ هێنانەدی ئاشتی دەستپێکردووە.
27 بینین