پەلە نیوز
سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا هێرشەکەی سووریا بە تیرۆریستی و پیلانگێڕیی نێودەوڵەتی ناو دەبات. هاوکات داوا لە وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی دەکات هەڵوێستی "ڕاستەقینە"ـیان لەمبارەیەوە هەبێت.
وێنە گەورەکە
هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا لە هێرشێکی بەرفراوان دا بۆ سەر سوپای سووریا و کۆنترۆڵکردنی شارەکانی حەلەب و ئیدلب، کاردانەوەی هەرێمی و نێودەوڵەتی بەدوای خۆیدا هێنا، لە عێراقیش حکومەت و لایەن سیاسییەکانی نیگەران کردووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی
نووری مالیکی، سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق و سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند: ئەو هێرشانەی لە سووریا ڕوویان دا سوپرایز نەبوو، بەڵکو لە چوارچێوەی پلانگێڕییەکی نێودەوڵەتییە بۆ دەستکاریکردنی ناوچەکە، هێرشێکی تیرۆریستی بوو و سەرکۆنەی دەکەین.
هاوکات نووری مالیکی ئاماژەی بەوەش کرد: بەرگریکردن لە سووریا بەرگریکردنە لە لوبنان، ئوردن و فەلەستین و تەواوی ناوچەکە، پێویستە هەمووان هەڵوێستی ڕاستەقینەیان هەبێت.
30 بینین