پەلە نیوز
بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند، وەڵامی خۆی پێشکەش بە ناوبژیوانان کردووە سەبارەت بە ئاگربەستی پێشنیارکراوی غەززە، ئامادەیی خۆیان بۆ جێبەجێکردنی ئاگربەستەکە دەربڕیوە.
وێنە گەورەکە
هەوڵە نێودەوڵەتیییەکان بۆ ڕاگرتنی شەڕی غەززە و ڕاگەیاندنی ئاگربەستێکی گشتگیر بەردەوامن و حەماس ڕایگەیاند، ئامادەن بچنە نێو دانوستانەکان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ کۆتایی هێنا بەم شەڕە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی
بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس به فه‌رمی وه‌ڵامی پێشنیازه 60 ڕۆژییه‌كه‌ی بۆ ئاگربه‌ستیی غه‌ززه گه‌یانده نێوه‌ندگیره‌كان لە ( ئه‌مه‌ریكا، میسر و قه‌ته‌ر) و ڕایگه‌یاند: وه‌ڵامه‌كه‌یان ئه‌رێنی بووە ئەمەش دوای ڕاوێژ له‌گه‌ڵ هێز و لایه‌نه فه‌ڵه‌ستینییه‌كان و له‌پێناو بهرژەوهندیی گه‌لی فه‌ڵه‌ستین، پێشنیازه‌كه‌یان قبووڵ كردووه و ئاماده‌ن ڕاسته‌وخۆ بچنه ناو دانوستانه‌كان له‌باره‌ی جێبه‌جێكردنی خاڵه‌كانی پێشنیازیی ئاگربه‌سته‌كه.
لەلایەکی دیکەوە
ئێوارەی ئەمڕۆ بۆ گفتوگۆکردن دەرباری پرسی ئاگربەستی غەززە، حکومەتی ئیسرائیل کۆدەبێتەوە و بەگوێرەی میدیا ئیسرائیلییەکان، وەڵامی ئەرێنی حەماس بۆ ئاگربەست، هەڵوێستی ئیسرائیلیش یەکلایی دەکاتەوە و بڕیارە لە کۆبوونەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ حکومەتەکەی ناتانیاهۆ، هەڵوێستی خۆی ڕابگەیەنێت.