ئـێران و ئیسرائیل: بەشێک لە درۆنەکان لە عێراق ئاڕاستەی ئیسرائیل کراون

له‌لایه‌ن: - پەلە نیوز پەلە نیوز - به‌روار: 2025-06-14-14:35:13 - کۆدی بابەت: 27578
ئـێران و ئیسرائیل: بەشێک لە درۆنەکان لە عێراق ئاڕاستەی ئیسرائیل کراون
ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

پەلە نیوز

بەپێی سەرچاوەیەکی هەواڵ لە ئـێران، چەندین فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە نێو خاکی عێراقەوە ئاڕاستەی ئیسرائیل کراون، ڕۆژنامەیەکی ئیسرائیلیش هەواڵەکە پشتڕاست دەکاتەوە.
 

چیرۆکی سەرەکی

بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی 2025-06-13، ئیسرائیل هێرشێکی بەرفراوانی کردە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران و ماڵی چەندین سەرکردەی سوپای پاسدارانیشی بە ئامانج گرت لەبەرامبەردا ئێران دەیان درۆنی ئاڕاستەی ئیسرائیل کرد، هەردوولاش ئاسمانی عێراقیان بەزاندووە لەو هێرشانەدا.
 

زانیاریی بەدەستهاتوو

ئاژانسی هەواڵی میهری ئێرانی بڵاویکردەوە: چەندین فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە نێو خاکی عێراقەوە ئاڕاستەی ئیسرائیل کراون و تاوەکو ئێستا هیچ وردەکارییەکی زیاتر سەبارەت بە جۆری درۆنەکان و ئامانجی هەڵدانی ئاشکرا نەکراون .
 

لەلایەکی دیکەوە

ڕۆژنامەی یەدیعوت ئەحرۆنۆتی ئیسرائیلی لەزاری بەرپرسانی سەربازی ئیسرائیل ئاشکرای کرد، بەشێک لەو درۆنانەی ئاراستەی ئیسرائیل کراون لەعێراقەوە هەڵدراون .



97 بینین