هەولێر و بەغدا هەماهەنگییەكانی نێوانیان بەهێزتر دەكەن

له‌لایه‌ن: - پەلە نیوز پەلە نیوز - به‌روار: 2024-09-05-19:09:00 - کۆدی بابەت: 12051
هەولێر و بەغدا هەماهەنگییەكانی نێوانیان بەهێزتر دەكەن
عێراق

پەلە نیوز سەرۆكوەزیران بارزانی و وەزیری بازرگانیی فیدراڵ جەخت لە پێویستیی بەهێزکردنی هەماهەنگیی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێمی كوردستان و فیدراڵ دەکەنەوە

پەلە نیوز 

سەرۆكوەزیران بارزانی و وەزیری بازرگانیی فیدراڵ جەخت لە پێویستیی بەهێزکردنی هەماهەنگیی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێمی كوردستان و فیدراڵ دەکەنەوە، بەتایبەتی لە بواری بازرگانیی و گەشەپێدانی ئابووری.

وێنە گەورەكە

ئەمڕۆ پێنجشەممە 5-9-2024 سەرۆكوەزیران بارزانی، پێشوازی لە ئەسیر داود ئەلغرێری، وەزیری بازرگانیی حکومەتی عێراق کرد.

ڕاگەیێنراوی فەرمی

لە دیدارەکەدا جەخت لە گرنگیی پەرەپێدانیی هاریکاریی نێوان دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ کرا، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستیی بەهێزکردنی هەماهەنگیی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێمی كوردستان و فیدراڵ، بەتایبەتی لە بواری بازرگانیی و گەشەپێدانی ئابووری بە لەبەرچاوگرتن و ڕێزگرتن لە قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان.

زانیاریی زیاتر

لە دیدارەکەدا ئاماژە بە پێویستیی پێشکەشکردنی ئاسانکاریی بۆ کەرتی تایبەت کرا بۆ ئەوەی ڕۆڵی کارای خۆی لە بنیاتنان و بەرەوپێشبردنی ژێرخانی ئابووریدا بگێڕێت.

ئەوەش بزانە

ئامادەکارییەکانی ئەنجامدانی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئابووری وەزاریی عێراق کە بڕیارە بەمەبەستی چارەسەرکردنی دۆسێیە و کێشە هەڵپەسێردراوەکانی هەردوولا لەم ڕۆژانە لە هەولێر بکرێت، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.



114 بینین