دوو ئەفسەری باڵای هەواڵگریی عێراق لە کەرکووک کوژران

له‌لایه‌ن: - پەلە نیوز پەلە نیوز - به‌روار: 2024-09-05-18:04:00 - کۆدی بابەت: 12045
دوو ئەفسەری باڵای هەواڵگریی عێراق لە کەرکووک کوژران
کوردستان

کورتەی هەوا دوو ئەفسەری باڵای هەواڵگریی سەربازیی عێراق و دوو پلەداری دیکە، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراوەوە لە کەرکووک کوژران.

ڕاگەیێنراوی فەرمی

وەزارەتی بەرگریی عێراق کوژرانی دوو ئەفسەرەکەو دوو پلەداری دیکەی پشتڕاستکردەوەو ڕایگەیاند: "موقەدەم لەیس موئەید حەیالی، بەڕێوەبەری هۆبەی هەواڵگری فیرقەی هەشت لە سوپای عێراق و ئەحمەد محەممەد ئەمین، هەفسەری هەواڵگری لیوای پیادەی 32 ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە چواری ئەیلوول لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراو بە ئۆتۆمبێلەکەیان لە نزیک چیای غەررە لە قەزای دوبز سەر بە پارێزگای کەرکووک شەهید بوون".


لە لایەکی دیکەوە

ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕایگەیاند: لە نزیك چیای غەررە لە قەزای دوبزی سەر بە پارێزگای كەركووک بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێكی چێنراو بە ئۆتۆمبێلەكەیاندا "موقەدەم لەیس حەیالی، بەڕێوەبەری بەشی هەواڵگریی فیرقەی هەشتەمی سوپای عێراق لە كەركووک و پلەدارێكی تر شەهیدبوون و دوو پلەداری دیكەش بریندار بوون، برینی هەردووکیان سەختە".


زانیاریی زیاتر

سەرچاوەیەکی ئەمنیی بە میدیای عێراقی ڕاگەیاند: لەکاتی تێپەڕینی ئۆتۆمبێلەکانی بەڕێوەبەری هۆبەی هەواڵگریی لە شوێنی ڕووداوەکە بۆمبە چێنراوەکە تەقیوەتەوە، بۆمبەکەش دیارە تازە لە لێوار ڕێگاکە دانراوەتەوە.



176 بینین