چوارشەممە بەهۆی سەرماوە لە رۆژهەڵاتی کوردستان پشووە لهلایهن: - پەلە نیوز - بهروار: 2025-12-31 بهشی بكه لە کوردستان بابهته پهیوهندیدارهكان قەیرانی بەنزین لە دەوڵەمەندترین پارێزگای عێراق درۆنێک لە مەخموور کەوتەخوارەوە لە دهۆک سێ کەسی دیکە تووشی تای خوێنبەربوون دەبن بەربژێرەکانی بالۆندۆری 2024 دیاریکران چوارشەممە بەهۆی سەرماوە لە رۆژهەڵاتی کوردستان پشووە سبەی چوارشەممە لە سەرجەم پارێزگاکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی سەرماوە پشوو دەبێت. چەند رۆژێکە بارستەهەوایەکی سارد و شەپۆلێکی بەفرباڕین رووی لە رۆژهەڵاتی کوردستان کردووە. بڕیاری پارێزگای سنە بەڕێوەبەرایەتیی کۆنترۆڵی قەیرانی پارێزگای سنە ڕایگەیاندووە کە سبەی چوارشەممە 31ی کانوونی یەکەمی 2025، بەهۆی دابەزینی پلەی گەرما و بە مەبەستی کەمکردنەوەی بەکارهێنانی سووتەمەنی و وزە، سەرجەم دامەزراوە حکومییەکان، بانکەکان، قوتابخانە و زانکۆکان دادەخرێن. بەپێی ڕاگەیێندراوەکە، بڕیارەکە دامەزراوە فریاگوزارییەکان، فریاکەوتنی خێرا و بنکە تەندروستییەکان ناگرێتەوە. پارێزگای ئیلام هەر بەهۆی سەرما و دابەزینی پلەی گەرماوە، کۆنترۆڵی قەیرانی پارێزگای ئیلام بڕیاریداوە سبەی قوتابخانە، زانکۆ و پەیمانگەکان و دامەزراوە حکومییەکان و بانکەکان دابخرێن. ئەمەش بە مەبەستی کەمکردنەوەی بەکارهێنانی گاز و وزەیە. پارێزگای ورمێ لە پارێزگای ورمێش، سبەی جگە لە دامەزراوە خزمەتگوزارییەکان، هەموو دامەزراوە حکومییەکان، زانکۆ، پەیمانگە و قوتابخانەکان و تەنانەت بانکەکانی پارێزگاکەش دەبنە پشوو. پارێزگای کرماشان بە بڕیاری بەڕێوەبەرایەتیی کۆنترۆڵی قەیرانی پارێزگاری کرماشان، جگە لە دامەزراوە خزمەتگوزارییەکان، قوتابخانە، زانکۆ، پەیمانگەکان و دامودەزگا حکومییەکان و بانکەکانی پارێزگاکە سبەی داخراو دەبن. پارێزگای لوڕستان بەڕێوەبەرایەتیی قەیرانی پارێزگای لوڕستانیش ڕایگەیاندووە کە بە لەبەرچاوگرتنی بەردەوامبوونی بەفرباڕین و دابەزینی پلەی گەرما و بە مەبەستی کەمکردنەوەی بەکارهێنانی سووتەمەنی، سبەی سەرجەم دامەزراوە حکومییەکان، بانکەکان، قوتابخانە و زانکۆکان دادەخرێن. شەپۆلی بەفرباڕین بەردەوامە لە ڕۆژی شەممەوە شەپۆلێکی بەفرباڕین ڕۆژهەڵاتی کوردستانی گرتووەتەوە. بەپێی کەشناسیی ئێران، ئەم شەپۆلە تاوەکو ڕۆژی چوارشەممە بەردەوام دەبێت. بهشی بكه لە بابهته پهیوهندیدارهكان به : چوارشەممە بەهۆی سەرماوە لە رۆژهەڵاتی کوردستان پشووە