پەلە نیوز
سەرۆکی فەرەنسا بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە سعودیە و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای وڵاتەکە دانوستان لەسەر دۆخی لوبنان دەکەن.
وێنە گەورەکە
دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵای لوبنان، لایەنەکان داوای پابەندبوون بە ڕێککەوتنەکە دەکەن، بۆیە ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا بە سەردانێکی سێ ڕۆژی گەیشتە شانیشینی سعودیە و لەگەڵ محەممەد بن سەلمان شازادەی جێنیشین کۆبووەوە.
ڕاگەیێندراوی فەرمی
لە میانی کۆبوونەوە جەخت لەسەر بارودۆخی لوبنان کرایەوە تیشک خرایە سەر هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ بۆ لوبنان بۆ گەڕانەوەی ئاشتی و سەقامگیری بۆ ناوچەکە.
زانیاریی زیاتر
لەم سەردانەی ماکرۆن بۆ سعودیە بەشداری لە لووتکەی ئاودا دەکات، ئامانجی ئەم کۆربەندەش خستنەگەڕی هەوڵەکان بۆ بەردەوامبوونی سەرچاوەکانی ئاوە.
32 بینین