پەلە نیوز
پرۆژەی ڕووناکی کە دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێرییە بۆ هاونیشتمانیان بەردەوامە، لە ئاینەدە دا کارەبای گەڕەکێکی دیکە دەبێتە 24 کاتژمێر.
وێنە گەورەکە
پڕۆژەی ڕووناکی لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە و 77 هەزار هاونیشتمانی لێی سوودمەند بوون، هاوکات فراوانکرنی پرۆژەکە بەردەوامە و بەمنزیکانە کارەبای گەڕەکی سەربەستی لە هەولێر دەبێتە 24 کاتژمێری.
لێدوانی فەرمی
ئەندازیار ڕێبین کامەران، بەرپرسی پەیوەندییەکانی پرۆژەی ڕووناکی بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: کارەکانی پرۆژەی ڕووناکی لە گەڕەکی سەربەستی شاری هەولێر لە قۆناغی کۆتایی دایە، لە ئایندەیەکی نزیکدا کارەبای گەڕەکەکە دەبێتە 24 کاتژمێری.
ئەوەی پێویستە بیزانیت
بە فەرمانی سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، پڕۆژەی ڕووناكی لە تەواوی هەرێمی كوردستان بە هاوتەریبی جێبەجێ دەکرێت، دەبێت لە ماوەی دوو ساڵدا سەرجەم دانیشتووانی هەرێمی کوردستان ببنە خاوەنی كارەبای 24 كاتژمێری.
بۆچی گرنگە
دوای ئەوەی پرۆژەی ڕووناکی جێبەجێ دەکرێت، سەدان مۆلیدەی گەڕەکەکان دەکوژێندرێنەوە و کاریگەریی لەسەر ژینگەی هەرێمی کوردستان دەبێت.
26 بینین