پووتین: ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە لێواری شەڕێکی سەرتاسەری دایە

له‌لایه‌ن: - پەلە نیوز پەلە نیوز - به‌روار: 2024-10-24-16:21:00 - کۆدی بابەت: 12062
پووتین: ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە لێواری شەڕێکی سەرتاسەری دایە
جیهان

سەرۆکی ڕووسیا لەبارەی بارودۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هۆشداری دەدات و ڕایدەگەیێنێت، لە لێواری شەڕێکی سەرتاسەری دایە.

پەلە نیوز

سەرۆکی ڕووسیا لەبارەی بارودۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هۆشداری دەدات و ڕایدەگەیێنێت، لە لێواری شەڕێکی سەرتاسەری دایە.

وێنە گەورەکە

مەترسی هەیە شەڕی ئیسرائیل لەگەڵ حەماس و حیزبوڵڵای لوبنان زیاتر پەرەبسەنێت، بەتایبەت چەند ڕۆژێکە پرسی وەڵامی ئیسرائیل بۆ هێرشە مووشەکییەکەی ئێران گەرمبووەتەوە و دەگوترێت پێش هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا لە 5-11 ئیسرائیل هێرشەکە دەکات.

لێدوانی فەرمی

ڤلادێمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا لە لووتکەی بریکس هۆشداری لە بارودۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست داو گوتی: "ئەم ناوچەیە لە لێواری شەڕێکی سەرتاسەری دایە".
باکگراوند

سێ ڕۆژە لووتکەی بریکس بە بەشداریی زیاتر لە سەرۆکی 20 وڵات لە ڕووسیا بەڕێوەدەچێت و زۆرێک لە وڵاتە بەشداربووەکان داوایان کرد هاوکاری لوبنان و غەززە بکەن و بەخێرایی هەوڵ بۆ ڕاگرتنی شەڕ بدەن.

 



88 بینین