مونا قەهوەچی: داواکارین بەگوێرەی کورسی مامەڵە لەگەڵ تورکمانەکان نەکرێت

له‌لایه‌ن: - پەلە نیوز پەلە نیوز - به‌روار: 2024-11-10-00:06:00 - کۆدی بابەت: 12086
مونا قەهوەچی: داواکارین بەگوێرەی کورسی مامەڵە لەگەڵ تورکمانەکان نەکرێت
کوردستان

مونا قەهوەچی، کاندیدی دەرچووی پێکهاتەی تورکمان

پەلە نیوز

پێکهاتەی تورکمانەکان داواکارن بەگوێرەی کورسییەکانیان مامەڵەیان لەگەڵ نەکرێت، کاندیدێکی دەرچووی پێکهاتەکەش دەڵێت "پرۆژە و داواکارییەکانمان ئامادەن و چاوەڕوانی سەردانی لایەنەکانی پێکهێنەری حکومەتین تاوەکو ڕادەستیان بکەین".

 

وێنە گەورەکە

هەوڵەکان بۆ کۆبوونەوەی پەرلەمان و پێکهێنانی کابینەی 10ی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامە، چاوەڕوان دەکرێت لەم هەفتەیەوە گفوگۆی نێوان لایەنە براوەکانی هەڵبژاردن لەوبارەیەوە بەچڕی دەستپێبکەن.

 

لێدوانی فەرمی

مونا قەهوەچی، کاندیدی دەرچووی پێکهاتەی تورکمان، بە ئاڤا نیوزی گوت: پرۆژە و داواکارییەکانمان ئامادە کردووە و چاوەڕوانی سەردانی لایەنە پێکهێنەرەکانی حکومەتین بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی فەرمی ڕادەستیان بکەین.

 

مونا قەهوەچی گوتیشی

داوا دەکەین بە ژمارەی کورسییەکان مامەڵەمان لەگەڵ نەکرێت، بەشداری کارای تورکمانەکان سیما و کولتووری پێکەوە ژیانی نێوان پێکهاتەکان جوانتر و بەهێزتر دەکات.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت

هاوشێوەی خولی پێشوو پێکهاتەی تورکمانەکان داوا دەکەن، لە خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان پۆستی یەکێک لە ئەندامانی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانیان پێ بدرێتەوە. 



72 بینین