پەلە نیوز
ئاژانسی هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی هەڵوەشانەوەی تۆڕێکی تیرۆریستی و دەستگیرکردنی سەرجەم ئەندامەکانی بە هاوکاری لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ئەمنیی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند.
ڕاگەیێنراوی فەرمی
ئاژانسەکە ڕایگەیاند: لە ئۆپەراسیۆنێکی جۆری و بە پشتبەستن بە زانیاریی وردی هەواڵگری، بە هاوکاری لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکان لە هەرێمی کوردستان توانرا تۆڕێکی تیرۆریستی هەڵبووەشێنرێتەوە و سەرجەم ئەندامەکانیشی دەستگیر بکرێن.
زانیاریی زیاتر
بەپێی ڕاگەیێنراوەکە ئەندامانی تۆڕەکە سێ تۆمەتبار بوون لە چوارچێوەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکانیشدا لەگەڵ ئەندامانی ئەو تۆڕە دانیان بەوە داناوە چەندین کردەوەی تیرۆریستیان لە پارێزگاکانی کەرکووک، سەلاحەددین و دیالە ئەنجامداوە.
106 بینین