پەلە نیوز
وەزیری ناوخۆی تورکیا ناسنامەی هەردوو هێرشکارەکەی هێرشەکەی دوێنێی ئەنقەرەی ئاشکراکرد و ڕایگەیاند: "ئەندامی پەکەکەن بە ناوەکانی عەلی ئۆرەک و مینا سێڤجین".
ڕاگەیێنراوی فەرمی
عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند: "یەکێک لە هێرشکارەکانی سەر ناوچەی پیشەسازی فڕۆکەوانی تورکیا لە ئەنقەرە، ئەندامێکی پەکەکەیە بە ناوی عەلی ئۆرەک و ناوە نهێنییەکەی ڕۆژگارە". دواتر ناسنامەی دووم هێرشکار ڕاگەیێنراو" کە ئەویش ئەندامی پەکەکەیە بە ناوی مینا سێڤجینە".
باکگراوند
دوێنی دوو چەکدار کە یەکیان ژن و یەکێکیان پیاو بوو، بە تەقینەوە و دەستڕێژی گوللە هێرشیان کردە سەر کۆمپانیای پیشەسازی فڕۆکەوانی تورکیا لە ئەنقەرە، لە هێرشەکەدا وێڕای کوژرانی هەردوو چەکدارەکە، پێنج کەس کوژران و 22 کەسی دیکە بریندار بوون.
131 بینین