پاڵاوگەیەکی نایاسایی لە هەولێر داخرا

له‌لایه‌ن: - پەلە نیوز پەلە نیوز - به‌روار: 2024-11-13-06:47:00 - کۆدی بابەت: 12088
پاڵاوگەیەکی نایاسایی لە هەولێر داخرا
کوردستان

داخستنی پاڵاوگەیەکی نایاسایی لە هەولێر

پەلە نیوز

لیژنەکانی قایمقامییەتی قەزای ناوەندیی هەولێر و مەفرەزەکانی شارەوانیی هەولێر پاڵاوگەیەکی نایاساییان لە گۆڕەپانی نەوت و غاز داخست.

 

لێدوانی فەرمی

قایمەقامییەتی ناوەندیی هەولێر، ڕایگەیاند: دوای بەدواداچوون و چاودێریکردن لەلایەن قایمقامییەتی قەزای ناوەندیی هەولێر، مەفرەزەکانی پۆلیسی شارەوانی، دەستیان بەسەر پاڵاوگەیەکی نایاسایی داگرت، لە گۆڕەپانی فڕۆشتنی نەوت و غاز، کە پاڵاوگەکە بە شێوەیەکی نایاسایی و شاراوە کاری دەکرد کە زەرەر و زیانی بۆ تەندروستیی و ژینگە هەبوو.

 

زانیاریی زیاتر

لەدوای پشکنین و بەدواداچوون، دەست بەسەر کەلوپەلەکانی شوێنەکەدا گیرا.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت

لەکاتی دەستبەسەرداگرتن و داخستنی پاڵاوگەکە پێنج کەس دەستگیرکران و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕێکخرا و ڕەوانەی دادوەری لێکۆڵینەوە کران.



68 بینین