پەلە نیوز
وتەبێژی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، بەردەوام دەبین لە هێرشەکانمان دژی ئێران و شەڕی ئێمە لەگەڵ تاران درێژخایەن دەبێت.
وێنە گەورەکە
دوای هەفتەیەک لە شەر و هێرشی بەردەوامی ئیسرائیل و ئێران بۆ سەر یەکتری هەردوو وڵات نیازی ڕاگرتنی هێرشەکانیان نییە و تا دێت دۆخەکە ئاڵۆزتر و گرژییەکان زیاتر دەبن.
لێدوانی فەرمی
ئیڤی دیڤرین، وتەبێژی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند: شەڕی ئێمە لەگەڵ ئێران درێژخایەن دەبێت.-تا گەیشتن بە ئامانجەکانمان هێرشەکانمان بۆ سەر ئێران بەردەوام دەبن.-ڕۆژانی داهاتوو پڕ دەبێت لە ئاڵنگاری.-تا بەدیهێنانی ئامانجەکانمان لە هێرشەکانمان بۆ سەر ئێران بەردەوام دەبین.-بنکە مووشەکییەکانی ئێرانمان کردووەتە ئامانج و تواناکانمان لاواز کردووە.
لەلایەکی دیکەوە
وەزارەتی تەندروستی ئیسرائیل ڕایگەیاند: لە سەرەتایی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل زیاتر لە دوو هەزار و 500 کەس بریندار بوون.
75 بینین