ئایا بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی سیاسی بوو؟
دادگای فیدڕاڵی عێراق لە (٩) ئەندام پێکدێت؛ (٥)یان شیعەن کە دووانیان سەر بە (سەدر)ن، (٢)یان سوننەن کە سەر بە هاوپەیمانی (سەروەری)ن، (٢) کوردیش؛ کە یەکیان پارتی و ئەویتریان یەکێتین.
واتە هاوپەیمانێتییەکەی (سەدر و سوننە و پارتی) لەو (٩) ئەندامەی دادگا (٦) ئەندامیان هەیە، پرسیارەکە لێرەدا ئەمەیە؛ ئەگەر سەداسەد بڕیاڕێکی سیاسی بووایە، نەدەبوو ئەو (٦) ئەندامە رێگەیان لە دەرچوونی بڕیارەکە بگرتایە.. ئەی بۆ ئەمەیان نەکرد؟
من پێموایە دواخستنی دەرکردنی بڕیاڕەکە بۆ ماوەی (١٠) ساڵ، ئەمەیان سیاسی بوو بە ئیمتیاز، ئەویش تا دەرفەت بدرێت کە هەردوو حکومەتی هەولێر و بەغدا رێککەون، بەڵام دەرکردنی بڕیارەکە لە ئێستادا هێندەی دەستووری و یاسایی بوو، هێندە سیاسی نەبوو.
68 بینین