محەممەد شوکری: لە هەرێمی کوردستان 367 پرۆژەی نیشتەجێبوون هەن

له‌لایه‌ن: - پەلە نیوز پەلە نیوز - به‌روار: 2025-08-19-16:02:00 - کۆدی بابەت: 32722
محەممەد شوکری: لە هەرێمی کوردستان 367 پرۆژەی نیشتەجێبوون هەن
ئابووری

پەلەنیوز

سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 360 پرۆژەی نیشتەجێبوون هەن، کە لە ماوەیەکی نزیکدا تەواوی پرۆژەکان کارەبای 24 کاتژمێرییان بۆ دابین دەکرێت. دەشڵێت، هەر پرۆژەیەک کەمتەرخەمی بکات لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکرێت.

چوارشەممە 10ی ئەیلوولی 2025، محەممەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان بە پەلەنیوزی گوت: لە دوای بەدواداچوونێکی ورد لەلایەن دەستەی وەبەرهێنان، وەزارەتەکانی شارەوان و ئەوەدانکردنەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە سەر فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە شوباتی 2024ەوە مۆڵەتدان بە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون بەپێی پێویستی شارەکە ڕاگیراوەن.

دەشڵێت: لە هەرێمی کوردستان 367 پرۆژەی نیشتەجێبوون هەن، ئەمەش لە چوارچێوەی پلانی حکوومەت بۆ زیادکردنی دەستی کارە. باسی لەوەش کرد، هەوڵدەدەن ئەو پرۆژانەی تەواو نەکراون، کێشەکانیان چارەسەر بکەن و دەست بە وەبەرهێنان بکەنەوە، ئەوەشی خستەڕوو کە چاودێری هەموو پرۆژەکان دەکەن، هەر کەمتەرخەمییەک هەبێت لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکرێت، هەر لە چوارچێوەی ئەمەش زیاتر لە 160 مۆڵەت لە وەبەرهێنەران وەرگیراوەنەتەوە و دراوەتە وەبەرهێنەرێکی دیکە.

سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان ئاماژەشی دا، بەگوێرەی داتاکان پرۆژەکان و نووسینگەی خانووبەرە، داواکاری لەسەر پرۆژەی نیشتەجێبوون زۆر بووە، بە تایبەت ئەو پرۆژانەی کواڵێتییان بەرزە، سەرەڕای نرخەکانیشیان، بەڵام داواکاری هاووڵاتییان زۆر بووە، ئەمەش ئاماژەیەکە بۆ بووژانەوەی بازاڕی هەرێمی کوردستان.

 

 



321 بینین