سایلۆی هەولێر جووتیاران ئاگادار دەکاتەوە

له‌لایه‌ن: - پەلە نیوز پەلە نیوز - به‌روار: 2024-12-03-21:56:00 - کۆدی بابەت: 12099
سایلۆی هەولێر جووتیاران ئاگادار دەکاتەوە
ئابووری

ساتی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران لە سایلۆی هەولێر

پەلە نیوز

سایلۆی هەولێر جووتیارانی سنووری پاریزگاکە ئاگادار دەکاتەوە سەردانیان بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی چەکی پارەکانیان.
 

ڕاگەیێنراوی فەرمی

سایلۆی هەولێر جووتیاران ئاگادار دەکاتەوە ڕۆژی یەکشەممە 1-12-2024 دابەشکردنی چەکی پارەی جووتیاران لە زنجیرەی سێ هەزار و 222 تاوەکو سێ هەزار و 450 کە گەنمەکانیان ڕادەستی سایلۆی هەولێر کردووە، دەستپێدەکات.
 

لەلایەکی دیکەوە

هەر لە چوارچێوەی دابەشکردنی چەکی پارەی جووتیاران دا، سایلۆی قوشتەپە جووتیاران ئاگادارە دەکاتەوە بۆ وەرگرتنی چەکی پارە سەردانیان بکەن، هاوکات لە زنجیرەی هەزار و 91 تاوەکو هەزار و 155 چەکی پارەکانیان وەردەگرن.
 

زانیاریی زیاتر

هاوکات سایلۆی هەولێر داوا لە جووتیارانی سنووری کۆیە دەکات ئەوانەی گەنمەکانیان ڕادەستی گۆڕەپانی کۆیە کردووە، لە سایلۆی قوشتەپە چەکی پارەکانیان لە زنجیرەی 219 تاوەکو 269 وەردەگرن.
 

ئەوەی پێویستە بیزانیت

ئەو جووتیارانە پارەکانیان لە بانکی بەحرکە وەردەگرن، هاوکات ئەو کەسەی چەکی پارەکەی بەناوە پێویستە خۆی ئامادەبێت یاخوود بریکارنامەی (وەکالە) پەسەنکراوی ئەمساڵ بێت، ئەگەر خاوەن چەک کۆچی دوایی کردبێت، دەبێت دابەشنامەی (شرعی یان یاسایی) بهێنێت لەگەڵ بریکارنامەی گشت وارسەکان، هاوکات کاتی وەرگرتنەوەی چەکی پارەکانیان لە کاتژمێر 9ی بەیانی تا وەکو 1ی دوای نیوەرۆ دەبێت.



34 بینین