پەلە نیوز
سبەی پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە و یەکەم بڕگەی دانیشتنەکەی بریتی دەبێت لە میوانداریکردنی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، هاوکات گفتوگۆ لەسەر پرۆژەیاسای هەمواری یەکەمی یاسای بودجەی گشتی دەکرێت.
چیرۆکی سەرەکی
بڕیارە سبەی چوارشەممە 4-12-2024، کاتژمێری یەکی دوای نیوەڕۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆببێتەوە، کارنامەی دانیشتنەکەش پێنج بڕگە لەخۆی دەگرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی
نووسینگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق کارنامەی دانیشتنی ڕۆژی چوارشەممەی بڵاوکردەوە، یەکەم بڕگەی دانیشتنەکە بریتی دەبێت لە میوانداریکردنی سەرۆکوەزیرانی عێراق. بەبێ ئەوەی هۆکاری میوانداریکردنەکەی بخاتەڕوو.
زانیاریی زیاتر
هەر بەپێی کارنامەکە، بڕیارە دەنگ لەسەر پرۆژەیاسای دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی و پێشنیازە یاسای هەمواری یەکەمی یاسای پاسپۆرت بدرێت و گفتوگۆش لەسەر هەردوو پرۆژەیاسای هەمواری یەکەمی یاسای بودجەی گشتی و هەمواری پێنجەمی یاسای فڕۆکەوانیی مەدەنی بکرێت.
31 بینین