پەلە نیوز
دوو سەرچاوەی ئەمنیی عێراق چوونی سەدان چەکدار لە عێراقەوە بۆ سووریا بە مەبەستی یارمەتیدانی حکومەتی بەشار ئەسەد بۆ شەڕکردن لە دژی گرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا، پشتڕاست دەکەنەوە.
وێنە گەورەکە
لە سەرەتای سەرهەڵدانی سەرلەنوێی شەڕ لە سووریا لە هەفتەی ڕابردوو، حکومەتی عێراق ڕێکاری تووندی لەسەر سنوورەکەی گرتووەتەبەر هاوکات گرووپە چەکدارەکانی عێراق ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە بۆ بەرگریکردن لە حکومەتەکەی ئەسەد دژی ئۆپۆزسیۆن بچنە سووریا.
زانیاریی بەدەستهاتوو
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری دوو سەرچاوەی ئەمنی عێراقییەوە ئەوەی پشتڕاستکردووەتەوە کە "لانیکەم 300 چەکداری گرووپەکانی سەر بە ڕێکخراوی بەدر و نوجەبای عێراقی درەنگانی ڕۆژی یەکشەممە بە ڕێگایەکی خۆڵ دوور لە دەروازەی سنووریییە فەرمییەکانەوە پەڕیونەتەوە سووریا ."
لەلایەکی دیکە
سەرچاوەیەکی باڵای سەربازیی سووریا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، چەکدارەکان بە شێوەی کۆمەڵی بچووک بچووک پەڕیونەتەوە بۆ ئەوەی خۆیان لە هێرشی ئاسمانی بپارێزن. سەرچاوەکە ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە، "ئەم هێزانە بۆ یارمەتیدانی هەڤاڵەکانمان لە بەرەکانی پێشەوە بۆ باکوور ڕەوان دەکرێن".
31 بینین