پەلە نیوز
سەرۆککۆماری تورکیا دڵنیایی دەداتە سەرۆکوەزیرانی عێراق کە کاری لە پێشینەی ئەوان پاراستنی سنووری وڵاتەکەیانە و هەموو ڕێوشوێنێکیش دەگرنەبەر بۆ ئەوەی پەکەکە نەتوانێت ڕووداوەکانی سوریا بقۆزێتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی
سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا ڕایگەیاند: "ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەوەی بە سوودانی ڕاگەیاندووە کە کاری لە پێشینەی تورکیا پاراستنی ئارامی سنوورەکانییەتی."
زانیاریی زیاتر
بەگوێرەی ڕاگەیێنراوەکە لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا سەرۆککۆماری تورکیا جەختی لەسەر گرنگی یەکپارچەیی سووریا کردووەتەوە و هەردوولا لەوبارەیەوە هاو هەڵوێست بوون.
لەهەمان کاتدا
ئەردۆغان ئەوەی ڕاگەیاندووە کە دیمەشق پێویستی بە پرۆسەیەکی سیاسی ڕاستەقینە هەیە نەک پەرەسەندنی دۆخی نەخوازراو.
لەلایەکی دیکە
لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا ئەردۆغان سوودانی ئاگادارکردەوە کە وڵاتەکەی ڕێوشوێنی پێویست دەگرێتەبەر بۆ ئەوەی پارتی کرێکارانی کوردستان نەتوانێت ڕووداوەکانی سوریا بقۆزێتەوە.
34 بینین