دادگای ڕووسیا سزای هەتا هەتایی بەسەر دوو سەربازیدا سەپاند

له‌لایه‌ن: - پەلە نیوز پەلە نیوز - به‌روار: 2024-11-09-23:58:00 - کۆدی بابەت: 12084
دادگای ڕووسیا سزای هەتا هەتایی بەسەر دوو سەربازیدا سەپاند
جیهان

سەربازانی ڕووسیا لە کاتی جەنگدا

پەلە نیوز

بە تاوانی کومەڵکوژی خێزانێکی ئۆکرانی دوو سەربازی  ڕووسی زیندانی هەتا هەتایی دەکرێن.

 

وێنە گەورەکە

دادگایەکی ڕووسیا سزای زیندانیکردنی هەتا هەتایی بۆ دوو سەربازی ڕووسیا دەرکردووە کە خێزانێکی ئۆکراینایی لە ماڵەکەی خۆیاندا لە ئۆکراینا کوشتووە کە کە نۆ کەسن و دوو ئەندامی خێزانەکە تەمەنیان پێنج ساڵ و نۆ ساڵن.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی

دەزگای هەواڵی تاسی ڕووسیا ڕایگەیاند دادگای سەربازیی باشووری ڕووسیا لە ڕۆستۆڤ ئۆن دۆن سزای زیندانیکردنی هەتا هەتایی سەپاندووە بەسەر دوو سەربازدا بە تاوانی کۆمەڵکوژی کە پاڵنەرەکەی " ڕق و کینەی سیاسیی و فیکری و ڕەگەزی و نەتەوە پەرستی یاخود ئایینی " بووە.

 

لەلایەکی دیکەوە

دمیتری لوبینیتسی سەرۆکی مافەکانی مرۆڤی ئۆکرانیا ڕۆژێک دوای کوشتنەکان ڕایگەیاندووە "سەربازانی ڕووسیا خێزانی کاپکانێتسییان کوشتووە، کە ئاهەنگی لە دایکبوونییان هەبووە و ڕەتییان کردووەتەوە دەستبەرداری ماڵەکەیان بن."

ئەمەش بزانە

سەربازانی ڕووسیا چەندین جار بە تۆمەتی کوشتنی هاووڵاتیانی مەدەنی لە شار و شارۆچکەکانی ئۆکراینا تۆمەتبار کراون. مۆسکۆ هەمیشە ڕەتی کردووەتەوە هاووڵاتیانی مەدەنی کردبێتە ئامانج.



68 بینین