ئەنجوومەنی ئاسایش دانیشتنێکی تایبەت بە عێراق دەکات

له‌لایه‌ن: - پەلە نیوز پەلە نیوز - به‌روار: 2024-12-06-11:14:00 - کۆدی بابەت: 12110
ئەنجوومەنی ئاسایش دانیشتنێکی تایبەت بە عێراق دەکات
عێراق

هۆڵی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان

پەلە نیوز

بە مەبەستی پێداچوونەوە بە دوایین پێشهاتەکانی عێراق، ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دانیشتنێکی تایبەت ئەنجام دەدات. 
 

وێنە گەورەکە

بڕیارە سبەی هەینی 6-12-2024، ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان دانیشتنێک سەبارەت بە دۆخی عێراق ئەنجام بدات و نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق وتەیەک پێشکەش بکات.
 

ڕاگەیێنراوی فەرمی

نوێنەرایەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق ڕایگەیاند: ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان بڕیاری دا سبەی هەینی کاتژمێر شەشی ئێوارە بەکاتی بەغدا دانیشتنێکی تایبەت لەبارەی دۆخی عێراق ئەنجام بدات.
 

زانیاریی زیاتر

بڕیارە لە کۆبوونەوەکە محەممەد حەسان، نێردەی تایبەتی سکرتێری نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق کورتەیەک سەبارەت بە دۆخی عێراق لەبەردەم ئامادەبووان بخاتەڕوو.


ئەمەش بزانە

ئەم کۆبوونەوەیە لەکاتێکدایە شەڕ و پێکدادان لەسووریا تادێت قووڵتر دەبێت و ڕەنگە مەترسی لەسەر عێراق درووست بکات، هاوکات بڕیارە سبەی هەینی وەزیرانی عێراق و ئێران و سووریا لەبەغدا کۆببنەوە.



27 بینین