مالیکی: هێرشی میدیایی لە تیرۆر مەترسیدارترە

له‌لایه‌ن: - پەلە نیوز پەلە نیوز - به‌روار: 2024-09-05-18:53:00 - کۆدی بابەت: 12048
مالیکی: هێرشی میدیایی لە تیرۆر مەترسیدارترە
ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

پەلە نیوز سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لە پەیامێکدا، ئاماژەی بە مەترسیی هێرشکردنە سەر دەسەڵاتی دادوەری دا و هۆشداریشیدا کە لە 'تیرۆر' مەترسیدارترە.

پەلە نیوز

سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لە پەیامێکدا، ئاماژەی بە مەترسیی هێرشکردنە سەر دەسەڵاتی دادوەری دا و هۆشداریشیدا کە لە 'تیرۆر' مەترسیدارترە.

 

وێنە گەورەکە

سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لە پەیامێکدا سەبارەت کۆمەڵە بابەتێک قسەی کرد و هۆشداریدا لەبارەی دەستێوەردانە نێو کاروباری دەوڵەت.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی

نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند: هێرشکردنە سەر دەسەڵاتی دادوەری لە میدیادا، کاریگەریی لە هێرشی تیرۆر مەترسیدارترە.

 

زانیاریی زیاتر

سەرۆکی دەوڵەتی یاسا گوتیشی: ڕێزی تەواو لە دەسەڵاتی دادوەری دەگرین و متمانەمانیش پێی هەیە و هیوادارین ئەم متمانەیە بەردەوامی هەبێت.

 

گۆشەیەکی دیکە دیمەنەکە

مالیکی سەبارەت بەو ناکۆکییانەی نێوان دەستەی دەستپاکی و دادگا و هەروەها هێرشکردنە سەر حکومەت لەبارەی دۆسیەی سیخوڕیی نووسینگە سەرۆکوەزیران گوتی: هیچ قسەیەکی ئەرێنی یان نەرێنی لەو بارەیەوە ناکەین تاوەکو دادگا بڕیاری خۆی بدات و پابەند دەبین پێوەی.



106 بینین