پەلە نیوزلۆورێن شوارزی، کوڕێکی سێ ساڵانی ئەڵمانییە و بە تابلۆکانی هەرا لە جیهانی هونەردا دەنێتەوە.
وێنە گەورەکە
منداڵیکی ئەڵمانی تەمەن سێ ساڵان بە هۆی حەز و خولیای بۆ هونەری وێنەکێشان و گرتنی فڵچەی بۆیاخ دەنگدانەوەیەکی گەورەی بەدوای خۆی دا دەهێنێت.
ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت
لۆورێن، نزیکەی ساڵێک لەمەوبەر لە گەشتێکدا لەگەڵ خێزانەکەی خولیای خۆی بۆ نیگارکێشانی ئەبستراکت دۆزییەوە، لەو کاتەوە دایک و باوکی هەژمارێکی ئینستاگرامیان بۆ دروستکردووە تا کارەکانی تێدا نمایش بکەن و تا ئێستا نزیکەی 90 هەزار فۆڵۆوەری کۆکردووەتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت
لە کۆتایی مانگی ئەیلولدا زۆربەی تابلۆکانی ئەو منداڵە بە چەندین هەزار یۆرۆ فرۆشران، دایک و باوکی دەڵێن ئەو بڕە پارەیە دەخەینە ناو هەژمارێکی بانکیی تا ئەو کاتەی گەورە دەبێت.
81 بینین