وەزیری دەرەوەی ئێران: ئامادەی هەر هێرشێکی لەناکاوی ئیسرائیلین

له‌لایه‌ن: - - به‌روار: 2025-11-01-17:20:00 - کۆدی بابەت: 35840
وەزیری دەرەوەی ئێران: ئامادەی هەر هێرشێکی لەناکاوی ئیسرائیلین
ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

پەلەنیوز

وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت: ئامادەی هەر هێرشێکی لەناکاوی ئیسرائیلین و دڵنیاین گەر هێرش بکات دووبارە شکست دەهێنێت.

لەدوای شەڕی 12 ڕۆژەی نێوانیان، ئیسرائیل و ئێران بەتایبەت ئێران لە ئامادەکاری تەواودان بۆ هەر هێرشێکی چاوەڕواننەکراو بۆ سەر یەکتر.
 
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت: چاوەڕوانی هەر ڕەفتارێکی دوژمنکارانە و هێرش لە ئیسرائیل دەکەین، دڵنیایش دەدەین هەر هێرشێکی نوێ بکرێت، ئیسرائیل تووشی شکستێکی دیکە دەبێت، شەڕی ئەم دواییە دەرفەتێک بوو بۆ تاقیکردنەوەی مووشەکەکانی ئێران بە کردەوە.
 
دەربارەی دانوستانەکان لەگەڵ ئەمریکا، وەزیری دەرەوەی ئێران گوتی: ئێمە ئارەزووی دانوستانی ڕاستەوخۆمان لەگەڵ ئەمریکادا نییە و دەتوانین لە ڕێگەی دانوستانی ناڕاستەوخۆ بگەینە ڕێککەوتن، ناتوانین پیتاندنی یۆرانیۆم بوەستێنین، "ئەوەی لەڕێگەی شەڕەوە بەدەست نەهێنرێت، ناتوانرێت لەڕێگەی سیاسەتەوە بدرێت" ئێمە تەنیا بیر لە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ دراوسێکانمان دەکەینەوە و دەمانەوێت گەشە بە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ دراوسێکانمان بدەین.



10 بینین