پەلە نیوز
بانکی ئەمریکا پێشبینی دەکات ساڵی داهاتوو نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بگاتە سێ هەزار دۆلار.
لێدوانی فەرمی
بانکی ئەمریکا ئەمڕۆ چوارشەممە یاداشتێکی دەربارەی بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئێستا نرخی زێر گەیشتووەتە بەرزترین ئاست لە مێژوودا کە دوو هەزار و 696 دۆلارە بۆ هەر ئۆنسەیەک. پێشبینی کرد ساڵی داهاتوو بگاتە سێ هەزار دۆلار.
لەلایەکی دیکەوە
مایکل ویدمەر، شرۆڤەکاری کاڵاکانی بانکی ئەمریکا دەڵێت: "لەنێو زیادبوونی نیگەرانییەکان سەبارەت بە سیاسەتە داراییەکانی ئەمریکا و کاریگەریی نیگەرانییەکان لەسەر داهاتی گەنجینەی ئەمریکا، زێڕ تاکە سەرمایەی پارێزراوە لە ژینگەی ئابووریی ئەمڕۆدا".
86 بینین