لە دهۆک سێ کەسی دیکە تووشی تای خوێنبەربوون دەبن

له‌لایه‌ن: - پەلە نیوز پەلە نیوز - به‌روار: 2024-09-13
لە دهۆک سێ کەسی دیکە تووشی تای خوێنبەربوون دەبن
تەندروستی

پەلە نیوز

سێ ئەندامی خێزانێک کە دانیشتووی ناحیەی بەردەڕەشن لە سنووری پارێزگای دهۆک، توشی نەخۆشی تای خوێنبەربوون بوون.

 

لێدوانی تایبەت

جبرائیل سدقی،  یەکێک لە کەسوکاری نەخۆشەکانە، بە پەیامنێری ئاڤای ڕاگەیاند: هەفتەی پێشوو سێ ئەندامی خێزانێک کە پێکهاتبوون لە دایک و خوشک و برایەک، توشی نەخۆشی تای خوێنبەربوون بوون.

 

زانیاری زیاتر

ئەو سێ هاووڵاتییە گواستراونەتەوە نەخۆشخانە و چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە، ئێستا تەندروستیان جێگیرە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت

لە سەرەتای ئەمساڵەوە تائێستا شەش هاووڵاتی کە دانیشتووی ناحیەی ڕۆڤیا و قەزای بەردەڕەش بوون لەسنووری پارێزگای دهۆک توشی نەخۆشی تای خوێنبەربوون بوون.

 

باکگراوند

تای خوێنبەربوون نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە و لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە، بەپێی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕێژەی مردنی ئەو کەسانەی تووشی دەبن  40%ـە.