پەلە نیوز
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕەتیدەکاتەوە هیچ پەیوەندییەک لەنێوان بەکارهێنانی مۆبایل و شێرپەنجەی مێشک هەبێت.
چیرۆکی سەرەکی
بەپێی ئەنجامی پێداچوونەوەیەکی نوێ بۆ توێژینەوە زانستییە پزیشکییەکان، کە لەلایەن ڕێکخراوی تەندروستی جیهانییەوە ئەنجامدراوە، دەرکەوتووە هیچ پەیوەندییەک لە نێوان بەکارهێنانی مۆبایل و زیادبوونی مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی مێشک نییە.
لێدوانی فەرمی
مارک ئێلوود، پسپۆڕی شێرپەنجە لە زانکۆى ئۆکلاند لە نیوزلەندا و یەکێک لە هەڵسەنگێنەرەکان ڕایگەیاندووە: لە پێداچوونەوەکەدا کاریگەریی فریکوێنسی ڕادیۆییان هەڵسەنگاندووە، کە لە مۆبایل، تەلەڤیزیۆن، ئامێری چاودێری منداڵان و ڕادارەکاندا بەکاردەهێنرێن و هیچ یەکێک لەو پرسە سەرەکییانەی لێکۆڵینەوەیان لەسەر کراوە، زیادبوونی مەترسییەکانیان نیشان نەداوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت
لە پێداچوونەوەکەدا دەرکەوتووە سەرەڕای زیادبوونی زۆری بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای پەیوەندییە بێ تەلەکان، بەڵام هیچ زیادبوونێکی هاوتا لە حاڵەتەکانی شێرپەنجەی مێشکدا نەبووە.
زانیاریی زیاتر
پێداچوونەوەکە شیکاریی کۆتایی 63 توێژینەوەی لەخۆگرتووە، کە لە نێوان ساڵانی 1994 بۆ 2022 ئەنجامدراون و لەلایەن 11 توێژەر لە 10 وڵاتی جیاواز هەڵسەنگێنراون.