بۆ دابەزاندنی کێش پیاوان و خانمان پێویستیان بە ژەمی جیاواز هەیە

له‌لایه‌ن: - پەلە نیوز پەلە نیوز - به‌روار: 2024-10-24-20:24:00 - کۆدی بابەت: 12072
بۆ دابەزاندنی کێش پیاوان و خانمان پێویستیان بە ژەمی جیاواز هەیە
تەندروستی

پەلە نیوز توێژینەوەیەکی نوێ دەریدەخات بۆ نانی بەیانی  خانمان و پیاوان بەشێوەیەکی جیاواز خۆراک هەرس دەکەن، ئەمەش دەبێتە هۆی دابەزاندنی کێش

پەلە نیوز

توێژینەوەیەکی نوێ دەریدەخات بۆ نانی بەیانی  خانمان و پیاوان بەشێوەیەکی جیاواز خۆراک هەرس دەکەن، ئەمەش دەبێتە هۆی دابەزاندنی کێش بەشێوەیەکی بەرچاو بۆ هەردوو ڕەگەز.

بڵاوکراوەی فەرمی

توێژینەوەیەکی نوێ کە لە زانکۆی واتێرلوو لە کەنەدا لەلایەن دوو زانای بایۆلۆجی کراوە، دەریدەخات ئەو ژەمەخۆراکەی بۆ خانمان پێویستە بۆ دابەزاندنی کێش جیاوازە لەوەی پیاوان پێویستە بیخۆن.
 

ئەوەی پێویستە بیزانیت

زاناکانی توێژینەوەکە دەڵێن، هەوڵدان بۆ دابەزاندنی کێش یاخود هەوڵدان بۆ دروستکردنی ماسوولکە و هێز، بۆ هەردوو ڕەگەز خۆراکی جیاواز پێویستە، بۆ نموونە بۆ پیاوان ژەمی دەوڵەمەند بە کاربۆهیدراتی بەرز پێویستە، بۆ خانمان ئەو ژەمانەی کە چەوریان زیاترە باشترە.

ئەمەش بزانە

ئەم دۆزینەوەیە ئەمە دەردەخات خانمان بە تێکڕا چەوری جەستەیان زیاترە بەراورد بە پیاوان، کە وابیردەکەنەوە چەوری کەمتر دەسووتێنن بۆ وزە، بەڵام لەڕاستدا وانییە.



79 بینین