پەرلەمانی عێراق هەوڵی تێپەڕاندنی پرۆژەیاسا کێشە لەسەرەکان دەدات

له‌لایه‌ن: - پەلە نیوز پەلە نیوز - به‌روار: 2024-12-03-21:41:00 - کۆدی بابەت: 12097
پەرلەمانی عێراق هەوڵی تێپەڕاندنی پرۆژەیاسا کێشە لەسەرەکان دەدات
عێراق

پەلە نیوز 

پەرلەمانی عێراق جارێکی دیکە دوای ئەوەی شکستی هێنا  لە پەسەندکردنی ئەو پرۆژەیاسایانەی کێشەیان لەسەرە دانیشتنەکەی بۆ ئەمڕۆ سێشەممە هەڵگرت و بڕیارە درێژە بە دانیشتنەکە بدات.
 

لێدوانی فەرمی

دارا سێکانیانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: بڕیار بوو هەر سێ پرۆژەیاساکە بە یەک پاکێج تێپەڕێنرێت، بەڵام بەهۆی ناکۆکیی نێوان ئەندامانی پەرلەمان هیچکام لە یاساکان پەسەند نەکرا و بەوهۆیەوە دانیشتنەکە دواخرا.
 

زانیاریی زیاتر

بڕیارە پەرلەمانی عێراق دەنگ بدات بە پرۆژەیاسای هەمواری یاسای باری کەسی (شیعە داوای پەسەندکردنی دەکات)، دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای گەڕاندنەوەی خاوەندارێتی موڵک و ماڵی داگیرکراو بە فەرمانی ئەنجوومەنی ناسراو بە "قیادەی سەورە"ــی هەڵوەشاوە (کورد داوای پەسەندکردنی دەکات) و هەموارکردنەوەی یاسای لێبووردنی گشتیی ژمارە 27ـی ساڵی 2016 (سوننە داوای پەسەندکردنی دەکات).
 

ئەوەی پێویستە بیزانیت

هەر سێ پرۆژە یاساکە خوێندنەوەی یەکەم ودووەمی بۆ کراوە و تەنیا ماوە پەسەند بکرێت.



362 بینین