پەلە نیوز
سەرۆککۆماری تورکیا هۆشدارییەکی توند بە وڵاتانی ڕۆژئاوا دەدات لە ئەگەری پەرەسەندنەکانی گرژیەکانی ناوچەکە.
وێنە گەورەکە
ڕۆژی هەینی 20-6-2025، سەرۆککۆماری تورکیا لە میانەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ فرێدریک مێرز، ڕاوێژکاری باڵای ئەڵمانیا ئەنجامدا و جەختی لەسەر پێویستی ڕاگرتنی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران کردەوە.
لێدوانی فەرمی
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا هۆشدارییەکی توندی بە وڵاتانی ڕۆژئاوادا و ڕایگەیاند: لە ئەنجامی بەردەوامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، دەبێتە هۆی دەستپێکردنی شەپۆڵێکی دیکەی کۆچبەران.- ئەردۆغان دووپاتیکردەوە کە ئەنقەرە هەوڵەکانی بۆ کۆتاییهێنان بە ململانێی نێوان ئیسرائیل و ئێران دەدات. -ئەردۆغان دووپاتی دەکاتەوە ناکۆکییەکانی سەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەبێت لە ڕێگەی دیپلۆماسیەوە چارەسەر بکرێت.
62 بینین