پەلە نیوز
سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایدەگەیێنێت، پێشێلکردنی سەروەریی ئاسمانی عێراق و بەکارهێنانی لەلایەن ئیسرائیلەوە بۆ سەر ئێران بەردەوامە و پێویستە وڵاتان ڕۆڵی خۆیان لە ڕاگرتنی هێرشەکان ببینن.
چیرۆکی سەرەکی
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق پێشوازی لە عیرفان سدیق، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد و لە میانەی دیدارەکەدا تاوتوێی پێشهاتە ناوچەییەکان و ئاسۆی هاوکاری هاوبەش و پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و ڕێگاکانی پتەوکردن و پەرەپێدانیان لە بوارە جیاجیاکاندا کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی
بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، سوودانی جەختی لەسەر ڕەتکردنەوەی عێراق لە پێشێلکردنی سەروەری ئاسمانەکەی و بەکارهێنانی بۆ هێرشە بەردەوامەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران کردەوە، کە نوێنەرایەتی مەترسی لەسەر ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی دەکات.
لە هەمان کاتدا
سەرۆکوەزیرانی عێراق جەختی لەسەر گرنگی ڕۆڵی وڵاتانی زلهێز بە تایبەتی ئەندامانی ئەنجوومەنی ئاسایش کردەوە لە ڕاگرتنی هێرشەکان، چ لە دژی ئێران یان ئەوەی پەیوەست بەو کۆمەڵکوژییانە بێت کە ڕۆژانە لە غەززە ئەنجام دەدرێن و جەختی لەسەر پێویستی گەیاندنی هاوکاری بە هاووڵاتیانی مەدەنی گەمارۆدراو کردەوە.
62 بینین