عێراق داوای هێورکردنەوەی دۆخی چوار دەوڵەتی ناوچەکە دەکات

له‌لایه‌ن: - پەلە نیوز پەلە نیوز - به‌روار: 2024-12-03-21:37:00 - کۆدی بابەت: 12096
عێراق داوای هێورکردنەوەی دۆخی چوار دەوڵەتی ناوچەکە دەکات
عێراق

قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق

پەلە نیوز

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق دەڵێت، گەڕانەوەی ئاشتی و ئارامی لە فەڵەستین، لوبنان، سووریا و یەمەن پێویستییەکی بەپەلەیە و بەغداش پشتیوانی هەموو هەوڵەکان دەکات بۆ هێورکردنەوەیەکی گشتگیری دۆخی ناوچەکە.
 

وێنە گەورەکە

لەکاتێکدا گرژییەکان لە لوبنان ڕاگیراون و ئاگربەست هەیە، لە غەززە، سووریا و یەمەن ڕووبەڕووبوونەوەکان بەردەوامن، عێراقیش مەترسی ئەوەی لەسەرە کە ئەو پێنجەم دەوڵەت بێت گرژییەکان لە دەرگای بدەن. 
 

لێدوانی فەرمی

قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق لە هەژماری خۆی لە تۆڕی ئێکس ڕایگەیاند، "گەل و حکومەتی عێراق پشتیووانی لە هەموو ئەو هەوڵانە دەکەن کە وڵاتانی دۆست بۆ هێورکردنەوەیەکی گشتگیری دۆخی ناوچەکە دەیخەنەگەر".
 

زانیاریی زیاتر

بەوتەی ئەعرەجی، ئاشتی و ئارامی لە فەڵەستین، لوبنان، سووریا و یەمەن پێویستییەکی بەپەلەیە، بۆ ئەوەش پێویست دەکات هەماهەنگی و هاوکاری لەڕێگەی گفتوگۆیەکی بونیادنەرانەوە زیاتر بکرێت، تا داهاتوویەکی باشتر و گەسەندوتر بۆ وڵاتانی ناوچەکە بونیاد بنرێت.



32 بینین