چین داوای چارەسەری دیپلۆماسی دەکات بۆ ئێران

له‌لایه‌ن: - پەلە نیوز پەلە نیوز - به‌روار: 2025-04-09-14:35:13 - کۆدی بابەت: 12994
چین داوای چارەسەری دیپلۆماسی دەکات بۆ ئێران
ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

ئاڵای چین

پەلە نیوز

ماو نینگ، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین ڕایگەیاند وڵاتەکەی داوا دەکات چارەسەرێکی "دیپلۆماسییانە" بۆ پرسی ئەتۆمیی ئێران بدۆزرێتەوە.


لێدوانی فەرمی

نینگ دەڵێت، "لەم دۆخەی ئێستا، ئێمە باوەڕمان وایە کە دەبێت هەموو لایەنەکان ئارامی و دانبەخۆداگریی خۆیان بپارێزن و لە هەڵکشانەکانی پەیوەست بە دۆخی ئەتۆمیی ئێران، یان تەنانەت لە هەنگاونان بۆ ڕووبەڕووبوونەوە و پێکدادان دوور بکەونەوە."  


ئەوەی پێویستە بیزانیت

ئەم لێدوانە لە کاتێکدایە، بڕیارە ڕۆژی هەینی، 14-3-2025، لە پەکینی پایتەختی چین کۆبوونەوەی سێقۆڵی لە نێوان چین و ڕووسیا و ئێران سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران بەڕێوە بچێت. کۆبوونەوەکە لە سەر ئاستی جێگری وەزیرانی دەرەوەی ئەو سێ وڵاتە دەبێت.



97 بینین