پەلە نیوز
كۆنسوڵخانەی گشتیی چین لە هەولێر دەستپێكردنی پێشكەشكردنی ڤیزای ئەو وڵاتە بەشێوەی ئۆنلاین ڕادەگەیەنێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی
كۆنسوڵخانەی گشتیی چین لە هەولێر لە ڕاگەیێنراوێكدا ئاماژەی بەوە كردووە، سیستمی پێشكەشكردنی ڤیزای ئۆنلاین لە ڕۆژی 24ـی حوزەیرانەوە بەفەرمی بەردەست بووە و كەوتووەتە بواری جێبەجێكردن؛ داواكاران دەتوانن سوودمەند بن لە ئاسانكاری پڕكردنەوەی فۆرمەكە.
زانیاریی زیاتر
ئەو خوازیارانەی کە پێشتر فۆڕمی داواکارییان بە شێوازی كاغەز پێشکەش کردووە، لە پێش 1ـی تەمموزی 2025ـەوە، دەتوانن لە ڕێگەی "سیستەمی داواکاری ڤیزای ئۆنلاین" كە ئێستا بەردەستە، دەتوانن داواکارییەکە بە شێوەی کەسی لەگەڵ کەرەستە لە ئۆفیسی کۆنسوڵخانەی گشتیی چین پێشکەش بکەن یاخود سیستمی نوێکراوە بۆ پرۆسێسکردنی ئۆنلاین بەکاربهێنن.
ئەمەش بزانە
لە 1ی تەمموزی 2025 بەدواوە، سەرجەم مامەڵەكانی پێشكەشكردن بۆ ڤیزا و هەموو ئەو بەڵگەنامانەی هاوپێچ دەكرێن، لەڕێگەی سیستمی نوێکراوەی پرۆسێسکردنی ڤیزەی ئۆنلاین جێبهجێ دەكرێن. بەستەری پێشكهشكردنی ڤیزەی ئۆنلاینی چین بەستەری سەردانیكردن بۆ بەدواداچوونی مامەڵە