هەنگاوەکانی ئەو شاسوار عەبدولوحیدەم بە دڵە
تەماشا بکەن (بافڵ تاڵەبانی) لە رێگای دیداری سلێمانی و سەرۆککۆمارەوە زۆربەی باڵیۆزی وڵاتان و نێردە دیبلۆماسییەکانییان دەعوەتی سلێمانی یادی نەورۆزیان کردەوە.
لە بەرامبەردا (مەسروور بارزانی) بەبۆنەی نەورۆز ئەمجارە زۆربەی باڵیۆزەکانی دەعوەتی چیای کۆڕەک کرد و بایەخێکی باشی ئیعلامیان پێدا.
لە بەرامبەر ئەو دوو جوڵە سیاسییە، شاسوار عەبدولواحید چووە بەغدا لەوێ باڵیۆز و نوێنەری ٣٠ وڵاتی دەعوەتی ئۆفیسەکەی کرد گوتی: ئێمەش هەین!
لە بەردەم ئەو هەموو باڵیۆزە گوتوویەتی:”لە هەرێم دوو بنەماڵە چەک و پارەیان خستۆتە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیان نەک ژێر کۆنترۆڵی دامەزراوەکان و زیاتر ٦٥%ی داهاتی هەرێم لە ژێر دەستی دوو بنەماڵەی حوکمڕانە لە هەرێم حکومڕانی چەتەکانمان هەیە نەک حکومی خەڵک."
ئاساییە ناکۆکی لەگەڵ نەوەی نوێ هەبێ و گاڵتەت بە وەزعەکە بێت، بەڵام ئەوانەی باسم کرد واقیعین، شاسوار عەبدولواحید ئیش دەکات و پەنا بۆ هەموو دەرگایەک دەبات بۆ سەلماندنی خۆی و پڕۆژەکەی.
*هیوادارم چەند کەسەی ناکۆکن بەرێزو ئیحتڕامەوە رای خۆیان بنووسن نامەوێ کەس سنوور ببەزێنێ و تۆمەتی شەخسی ببەخشێ نامەوێ کەس بلۆک بکەم، رای خۆت بنووسە بڵی لەبەر ئەم هۆکارانە وا نییە و تەواو نەک تەشهیر بنووسی!
67 بینین