پەلە نیوز
درۆنێک لە نزیک مەخموور کەوتەخوارەوە و هێزە ئەمنییەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد لەوبارەیەوە.
زانیاری بەدەستهاتوو
درۆنەکە ئێوارەی دوێنێ لە گوندی ئازی کەند لە بناری چیای قەرەچووغ لە سنووری مەخموور کەوتووەتە خوارەوە و نەتەقیوەتەوە، پاشان لەلایەن سوپای عێراق هەڵگیراوەتەوە.
لێدوانی فەرمی
ڕزگار محەممەد، قایمقامی قەزای مەخموور بە پەلەنیوزی گوت: هێزە ئەمنییەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە کەوتنەخوارەوەی درۆنەکە کردووە.
باکگراوند
جگە لەم درۆنە، لە ماوەی چوار ڕۆژی ڕابردوودا، سێ درۆنی دیکە لە هەولێر و دەوروبەری کەوتوونەتە خوارەوە. مەخموور لە رووی ئیدارییەوە سەر بە پارێزگای نەینەوایە و بە دووری 65 کیلۆمەتر، لە سەنتەری شاری هەولێر دوورە. وێنەی درۆنەکە
67 بینین