بۆنە ناخۆشەکەی ژمارەیەک گەڕەکی هەولێر چارەسەر کرا

له‌لایه‌ن: - پەلە نیوز پەلە نیوز - به‌روار: 2025-11-01-17:26:00 - کۆدی بابەت: 35841
بۆنە ناخۆشەکەی ژمارەیەک گەڕەکی هەولێر چارەسەر کرا
کوردستان

دیمەنی شاری هەولێر

پەلە نیوز

چەند ڕۆژێکە  لە هەندێك گەڕەكی شاری هەولێر كە دەكەونە سەر ڕێگای هەولێر – كۆیە، بۆنێكی ناوخۆش بڵاو بوبووەوە و دانیشتووانی ناوچەكەی هەراسان كردبوو، هۆكارەكەی ئاشكرا کرا و چارەسەری کرا.
 
لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا لە گەڕەکەکانی ئایندە و هەولێر سیتی و لاوان و ئەندازیاران و ئاشتی و چەند گەڕەكێكی دیكە کە دەكەونە ڕۆژهەڵاتی شاری هەولێر، بۆنێكی ناخۆش بڵاو بوبووەوە كە دانیشتووانی ئەو گەڕەكانەی هەراسان كردبوو، لایەنی پەیوەندیدار هەر زوو بەدواداچوونیان بۆ بابەتەكە كرد.
 
بەپێی زانیارییەكان هۆكاری بۆنە ناخۆشەكە شۆفێرێك بووە كە پاشماوەی نێو تانكەرەكەی لە نزیك ئەو گەڕەكانە ڕشتووە و فڕێداوە كە بریتی بووە لە پاشماوەی سووتەمەنی.
 
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بە پەلە نیوزی ڕاگەیاند، دوای ئاگادارکردنەوەمان تیمێکمان ڕاسپارد بەدواداچوون بۆ بابەتەکە بکەن و ڕاستەوخۆ شوێنەکەیان پاک کردەوە، لێکۆڵینەوەش لە بابەتەکە دەستیپێکردووە و لایەنی پەیوەندیدار بەدوای دۆزینەوەی شۆفێرەکەوەن بۆ ئەوەی ڕێککاری یاسایی بەرامبەر بگرنەبەر.



9 بینین