مەسرور بارزانی: کوردستان ڕوو لە ئاوەدانییە

له‌لایه‌ن: - پەلە نیوز پەلە نیوز - به‌روار: 2024-10-24-20:20:00 - کۆدی بابەت: 12071
مەسرور بارزانی: کوردستان ڕوو لە ئاوەدانییە
کوردستان

پەلە نیوز

لەمیانی ڕێوڕەسمی دەرچوونی قوتابیانی زانکۆی کوردستان، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ڕایگەیاند، 'بە سەرکەوتنی هەڵبژاردن سەلماندمان کوردستان ڕوو لە گەشە و ئاوەدانییە".

 

وێنە گەورەکە

ئەمڕۆ 24-10-2024، ڕێوڕەسمی خولی 15مین دەرچووانی زانکۆی کوردستان-هەولێر بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بەڕێوەچوو.

 

لێدوانی فەرمی

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، ڕایگەیاند: "بە سەرکەوتنی هەڵبژاردن سەلماندمان کوردستان ڕوو لە گەشە و ئاوەدانیی زیاترە، بە نەیارەکانیشمان دەڵێم وەرن پێکەوە پێشکەوتنی زیاتر بەدی بێنین، بۆنموونە لە کەرتی پەروەردە".

 

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی گوتی: دەبێت یەکگرتووبین بۆ ئەوەی لە پێکهێنانی حکومەتی نوێدا چارەسەری هەموو کێشەکان بکەین، پێویستە هیوا و دەرفەت بۆ خەڵکی خۆمان بڕەخسێنین و وەکو سەرکردەی ئەم خاکە دەبێت پارێزگاری لەم هەرێمە بکەین. 

 

باکگراوند

هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە 20-10-2024 بەڕێوەچوو، کە تێیدا پارتی 39 کورسی، یەکێتی 23 کورسی، نەوەی نوێ 15 کورسی بەدەستهێنا.



432 بینین