پەلە نیوز
لە داهێنانێکی نوێدا، ڕۆبۆتێک ئامێری میوزیکی چەلۆ دەژەنێت و شانبەشانی ئۆرکێسترای سەمفۆنی مالمۆ نمایش دەکات.
وێنە گەورەکە
یەکەمین نمایشی هاوبەش لە نێوان ئۆرکێسترای سەمفۆنی و ڕۆبۆتێک کە چەلۆ دەژەنێت، لە وڵاتی سوید بەڕێوەچوو.
ڕاگەیێنراوی فەرمی
جەیکۆب مۆڵراد، ئاوازدانەری سویدی تەمەن 33 ساڵ پارچە میوزیکێکی بە ناوی ڤیر بۆ ڕۆبۆتەکە نووسیوە و دەڵێت: ئەم کارە بۆ گۆڕینی میوزیکژەنی مرۆڤ بۆ ڕۆبۆت نییە، بەڵکو تاقیکردنەوەیەکە بۆ بەدەستهێنانی تێڕوانینی نوێ لەسەر پرۆسەی داهێنان.
لەلایەکی دیکەوە
ئەم ئاوازدانەرە دەڵێت: "زۆر دڵخۆش بوو بە یەکەم تاقیکردنەوەم و لەلایەن بینەران و ئۆرکێستراکەوە پێشوازییەکی باشم لێکراوە".
زانیاریی زیاتر
ڕۆبۆتەکە تایبەتمەندییەکی هەیە کە دەتوانێت لەگەڵ بەتواناترین میوزیکژەنە مرۆییەکان خۆی بگونجێنێت.
ئەوەش بزانە
ئەم ئاوازدانەرە پلانی هەیە لەسەر داهێنانەکانی بەردەوام بێت و ڕۆبۆتی دیکە ئامادە بکات بۆ ژەنینی ئامێرەکانی دیکەی میوزیک، لە نێویاندا ئامێری کەمانچە. بڕیاریشە یەکەم نمایشی لە کۆتایی ئەمساڵ لە ئەمریکا ئەنجام بدات.